سۆماڵ؛ له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌یاریگایه‌كی تۆپی پێ پێنج هانده‌ر كوژران
رۆیته‌رز؛ پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامیه‌وه ئه‌نجامدرابێت
رۆیته‌رز؛ پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامیه‌وه ئه‌نجامدرابێت
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له‌یاریگایه‌كی تۆپی پێ له‌باشوری رۆژئاوای سۆماڵ ژماره‌یه‌ك هانده‌ر بوونه قوربانی.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی سۆماڵیه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له‌یاریگایه‌كی تۆپی پێ له‌شارۆچكه‌ی (به‌راوه)ی ناوچه‌ی (شبیلی) له‌باشوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كدا، 5 هانده‌ر كوژراون و 12 هانده‌ری تریش برینداربوون.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو به‌رپرسانی سۆماڵ بڕوایان وایه ته‌قینه‌وه‌كه، له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامیه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و ئامانج لێی به‌رپرسانی حكومیی بووه كه به‌نیازبوون بۆ سه‌یری یارییه‌كه بڕۆن، به‌ڵام نه‌ڕۆشتوون و له‌دووره‌وه بۆمبه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
چه‌ند ساڵێكه بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی له‌سۆماڵ شه‌ڕی له‌دژی حكومه‌ت راگه‌یاندووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه تا ئێستا سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
خوێندراوەتەوە787