دادگای باڵای پاكستان نه‌واز شه‌ریفی له وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێك بێ به‌ش كرد
نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو تا له ژیاندا مابێت هیچ پۆستێكی پێنه‌به‌خشرێت
دادگای باڵای پاكستان بڕیاریدا نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو تا له ژیاندا مابێت هیچ پۆستێكی پێنه‌به‌خشرێت.
دادگای باڵای پاكستان به پاڵپشتی سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كانی كه پێنج دادوه‌ره بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردوه‌و نه‌واز شه‌ریفی له وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێك بێ به‌ش كردوه.
له ده‌قی بڕیاره‌كه‌دا هاتوه، به پێی ده‌ستوری وڵات هه‌ركه‌سێك كه له لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ناشایسته‌یی له‌باره‌وه بدرێت چیتر ناتوانێت پۆستێكی گشتی پێبدرێته‌وه.
مانگی ته‌موزی رابردو دادگای باڵای پاكستان نه‌واز شه‌ریفی له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه‌و به ناشایسته ناوی برد‌و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاشكرانه‌كردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی .
خوێندراوەتەوە207