میسر؛ كه‌شتییه‌كی ئێرانی به یه‌ك ته‌ن و 200 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
میسر؛ كه‌شتییه ئێرانیه‌كه به به‌های ملیارێك دۆلار مادده‌ی هۆشبه‌ری باركردبوو
میسر؛ كه‌شتییه ئێرانیه‌كه به به‌های ملیارێك دۆلار مادده‌ی هۆشبه‌ری باركردبوو
كه‌شتیه‌كی ئێرانی له ده‌ریای سور ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه به‌به‌های نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدابوو.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی میسر بڵاویانكرده‌وه، ئیداره‌ی گشتی له ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، له سنوری ئاوه هه‌رێمییه‌كانی میسر له ده‌ریای سور، دوای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كان، توانییویانه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كدا بگرن و توانیویانه نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن و 200 كیلۆ هیرۆین و مادده‌ی هۆشبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، كه‌شتیه‌كه ته‌نها پێنج كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانی تێدا بووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه به‌های ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به 10 ملیار جونه‌یهی میسری ده‌خه‌مڵێنرێت، كه ده‌كاته نزیكی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
خوێندراوەتەوە3989