له 10 ساڵدا، عێراق و سعودیه و ئێران له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێده‌كه‌ن
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌ن له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێنه‌كراوه
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌ن له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێنه‌كراوه
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایده‌كات، له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا عێراق و سعودیه‌و ئێران له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له‌ناوچه‌كه‌دا زۆرترین كه‌سیان له‌سێداره داوه.
له‌راپۆرتێكی خۆیدا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كردووه، له‌نێوان ساڵانی 2007 تا 2017 هه‌ر سێ وڵاتی (عێراق و سعودیه و ئێران) به‌رده‌وام له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوون كه‌زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی تیادا ئه‌نجامدراوه، به‌جۆرێك هه‌ر سێ وڵات له‌ساڵی 2017 له‌ناوچه‌كه‌دا رێژه‌ی 95%ی ته‌واوی له‌سێداره‌دانه‌كانیان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئێران له‌ساڵی 2017 ، 507 سزای له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێكردووه و سعودیه‌ش 146 سزا و عێراقیش 125 كه‌سی له‌سێداره داوه.
هاوكات هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
هه‌ربه‌پێی راپۆرته‌كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سێداره‌دراون به‌هۆی تاوانه‌كانی كوشتن و تیرۆر و ماده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستدرێژی سێكسیه‌وه بووه.
خوێندراوەتەوە2458