سوریا: لێكۆڵه‌رانی چه‌كی كیمیایی سه‌ردانی شاری دوما ده‌كه‌ن
سوریا كار ئاسانی بۆ لێكۆڵه‌رانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات
سوریا كار ئاسانی بۆ لێكۆڵه‌رانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات
لێكۆڵه‌رانی چه‌كی كیمیایی بڕیاره به‌م نزیكانه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شاری دوما سه‌ردانی سوریا بكه‌ن، حكومه‌تی سوریاش ئاماده‌ی هاوكاریكردنیانه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه.
به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: شاره‌زایانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ده‌توانن له رۆژی شه‌ممه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان له شاری دوما ده‌ستپێبكه‌ن.
راشیگه‌یاند حكومه‌تی دیمه‌شق ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌كارئاسانی و رێكاری یاسایی بۆ ئه‌و نێردراوانه ئاماده ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوما نزیكه‌ی 85 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی حكومه‌تی سوریا به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و رژێمی ئه‌سه‌دیش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
خوێندراوەتەوە1084