وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته تره‌مپ له‌هێرشی خێرا بۆسه‌ر سوریا
نیویۆرك تایمز؛ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا مه‌ترسی خۆی نیشانداوه له‌شه‌ڕی نێوان رۆژئاوا و روسیا
نیویۆرك تایمز؛ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا مه‌ترسی خۆی نیشانداوه له‌شه‌ڕی نێوان رۆژئاوا و روسیا
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له‌هه‌ر هێرشێكی خێرا و به‌بێ پلان بۆ سه‌ر سوریا.
رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ی ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، (جیم ماتیس)ی وه‌زیری به‌رگری له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له‌گه‌ڵ (دۆناڵد تره‌مپ)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری داوه له‌هه‌ر هێرشێكی خێرا و به‌بێ پلان بۆ سه‌ر سوریا كه له‌وانه‌یه ببێته‌وه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی فراوان له‌نێوان رۆژئاوا له‌لایه‌ك و روسیا‌و ئێران له‌لایه‌كی تره‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه كه‌وا (ماتیس) جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه‌وا پێویسته به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر له‌سه‌ر تێوه‌گلانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا له‌هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی سه‌ر شاری دۆما به‌ده‌ستبخرێت تاوه‌كو جیهان باوه‌ڕ به‌زه‌روره‌تی هێرشی سه‌ربازی بكات.
خوێندراوەتەوە171