ئه‌مریكا تاوتوێی لێدانی هه‌شت ئامانج له‌سوریا ده‌كات
ئامانجه‌كان پێكهاتووه له فڕۆكه‌خانه و دامه‌زراوه‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی
ئامانجه‌كان پێكهاتووه له فڕۆكه‌خانه و دامه‌زراوه‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی
ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك ئامانجی له سوریا دیاریكردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی وه‌شاندانی گورزی سه‌ربازیدا بیانكاته ئامانج.
كه‌ناڵی سی ئێن بی سی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه بلاَویكرده‌وه، واشنتۆن تاوتوێی لێدانی هه‌شت ئامانج ده‌كات له ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له دژی حكومه‌تی سوریا.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئامانجه‌كان بریتین له چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك و سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، سوپای سوریا به‌شێكی زۆری فرۆكه‌خانه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی چۆڵكردوه و كه‌لوپه‌له سه‌ربازیه‌كانیشی بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانانه گواستوه‌ته‌وه كه له‌ژێرده‌ستی سوپای ڕوسیادایه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی پاراستنیان له‌هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا.
خوێندراوەتەوە1810