جیهان

حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی‌ بۆگرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ پێوست دژی‌ حكومه‌تی‌ سوریا نیشاندا

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا، به‌پێویستی‌ زانیوه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام بێت له‌كاری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسادا‌


تیریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا سه‌ركه‌وتوبوو له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست له‌دژی‌ حكومه‌تی‌ سوریا.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌باره‌ی‌  گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ سوریا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ سوریا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانێكی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌داهاتودا.

به‌پێی‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا، به‌پێویستی‌ زانیوه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام بێت له‌كاری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسادا، بۆ دروستكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ سوریا.

ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا له‌میانی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندابوو، كه‌ له‌سه‌رداوای‌ تیریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1121