جیهان

نیویۆرك؛ له‌سه‌رداوای‌ ڕوسیا ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ كۆده‌بێـته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆلێدانی‌ سوریا ده‌كات‌

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆلێدانی‌ سوریا ده‌كات


بۆتاتوێكردنی‌ دواین پێشهاته‌كانی‌ سوریا و هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ وه‌شاندنی‌ گورزی‌ سه‌ربازی‌ بڕیاره‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆببێـته‌وه‌.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ روسیا ئه‌نجامده‌درێت بۆ تاتوێكردنی‌ ئه‌و پێشهاتانه‌ی‌ كه‌به‌هۆی‌ قوڵبونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ سوریاوه‌ هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌. 

هاوكات ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵ له‌ زاری‌ چه‌ند دیبلۆماتكارێكی‌ سه‌ر به‌ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ بلاَویكرده‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ وه‌شاندنی‌ گورزی‌ سه‌ربازی‌ له‌سوریا ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو  ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌  ئه‌نجامدانی‌  هێرشی‌ كیمیایی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ دوما كۆبۆوه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی‌ هیچ بڕیارێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ روسیا مافی‌ ڤیتۆی‌ به‌كارهێنا له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ بڕیارێكی‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی‌ لێكۆصینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشی‌ كیمیایی‌ .

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە917