كۆبونه‌وه‌ی تره‌مپ و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بێ ده‌ركردنی هیچ بڕیارێك كۆتایی هات
كۆبونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بێ ده‌ركردنی هیچ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی له دژی حكومه‌تی سوریا كۆتایی هات.
كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، كۆبونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كۆتایی هاتوه بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌سوریا بدرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیارییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی، هه‌رپاش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش دۆنالد تره‌مپ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تیری زامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌نجامدا.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی نوسینگه‌ی تیری زامه‌ی بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ و مه‌ی جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا كردوه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌رهێرشێكی كیماییدا.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه‌پێویسته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی هێرشه كیمیایه‌كانی سوریا بدرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە164