تره‌مپ: تا ئێستا كاتی هێرشم بۆ سه‌ر سوریا دیاری نه‌كردوه
ماكرۆن: به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه سوریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه
ماكرۆن: به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه سوریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستورالیا: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوما تاوانی جه‌نگه
ئه‌نجێلا مێركل: ئه‌ڵَمانیا به‌شداری هێرشی سه‌ربازیی ناكات
به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی: سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رم له‌گه‌ڵ روسیا كۆتاییهات
ئه‌گه‌ریی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی جیهان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن. له‌دواین تویتی خۆیدا (دۆناڵد تره‌مپ)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت هێشتا كاتی هێرشه سه‌ربازییه‌كه دیاری نیه و ره‌نگه زۆر به‌زوویی روبدات و ره‌نگیشه به‌مزوانه روونه‌دات، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری (سی ئای ئه‌ی)یش ده‌ڵێت سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رم به‌رامبه‌ر روسیا كۆتایی هات.
تا ئێستا ئه‌و ته‌مومژه سه‌ربازیی و سیاسیه‌ی كه ئاسمانی سوریای گرتۆته‌وه هێشتا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه به‌جۆرێك لێدوانه ئاگرینه‌كانی به‌رپرسانی رۆژئاوا هه‌ندێك جار توندن و هه‌ندێكجاریش نه‌رمییه‌كیان پێوه دیاره به‌تایبه‌ت له‌دیاركردنی ساتی هێرشكردنه سه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تازه‌ترین تویتی خۆیدا له‌تویته‌ر رایگه‌یاندووه ئه‌و هه‌رگیز نه‌یووتووه كه‌ی هێرش بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵكو ده‌كرێت زۆر به‌زوویی بێت و ده‌كرێت به‌مزووانه هه‌ر رووشنه‌دات، تره‌مپ ئه‌وه‌شی وتوه ئیداره‌كه‌ی ئه‌و كاری گه‌وره‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابووردوو تره‌مپ رایگه‌یاندبوو: روسیا ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و موشه‌كانه ده‌خاته خواره‌وه كه ئاراسته‌ی سوریا ده‌كرێن، كه‌واته بائاماده‌بێت چونكه موشه‌كه‌كان به‌ڕێوه‌ن و موشه‌كی تازه‌و باش و زیره‌كن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڵاویكردۆته‌وه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، ماكرۆن ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه دوای لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌موو به‌ڵگه‌كان بریاری پێویست ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو له‌كاتی پێویستدا وه‌ڵامیان ده‌بێت.
هاوكات ماڵكۆڵم ترونبوڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستورالیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند هێرشه كیمیایییه‌كه‌ی شاری دۆما تاوانی جه‌نگه، ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه روسیا كاریگه‌ری زۆر به‌سه‌ر حكومه‌تی سوریاوه هه‌یه، بۆیه پێویسته روسیا كۆتایی به‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سوریا بهێنێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوایكرد لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌موو رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌سوریا بكرێت و ئه‌وه‌شی خسته‌روو ئه‌ڵمانیا به‌شداری هیچ هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا ناكات.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا و ئه‌مریكاش له‌دوای قه‌یرانی سوریا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) رایده‌گه‌یه‌نێت گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی نه‌رم له‌به‌رامبه‌ر روسیا كۆتاییهات و له‌مه‌ودا سیاسه‌تێكی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گرنه به‌ر.
ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتدپرێس له‌زاری مایك بۆمبیۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) بڵاویكردۆته‌وه: سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رم له‌به‌رامبه‌ر روسیا كۆتاییهات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابووردوودا روسیا ره‌فتاری دوژمنكارانه‌ی له‌به‌رامبه‌رمان گرتۆته‌به‌ر و ئێمه‌ش ساڵانێكی درێژه له‌به‌رامبه‌ریاندا سیاسه‌تێكی نه‌رممان په‌یڕه‌وكردووه، ئێستا ئیتر ئه‌وه به‌سه‌رچوو.
مایك بۆمبیۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: له‌ستراتیژیه‌تی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكادا هاتووه روسیا مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، به‌ڵام واشنتۆن رێگای دیپلۆماسی گرتۆته‌به‌ر.
به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریاش له‌میانی پێشوازیكردن له عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری رابه‌ری گشتی شۆڕشی ئێران ئه‌وه‌ی خستۆته روو هه‌ر جوڵه‌و هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته هۆی زیاتر ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژی 8ی نیسان به‌چه‌كی كیمیایی هێرشكرایه سه‌ر شاری دۆما له‌غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات و ده‌یان كه‌س له‌و هێرشه‌دا بوونه قوربانی.
خوێندراوەتەوە518