جیهان

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا؛ سزای نوێی ئابووری توندتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنین

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا؛ سزا ئابوورییه‌ نوێیه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ئابووری ئێران‌

به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ سزای ئابووری توندتر به‌سه‌ر ئێران دا بسه‌پێنێت، هاوكات دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكیش هه‌وڵی دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌دات.

ستیڤن منوتشینی، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزای سه‌ره‌تایی و سزای ناوه‌ندی له‌دژی ئێران به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ توندتركردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی كه‌ هاوكاری ئێران ده‌كه‌ن.

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد ئه‌م سزا تازانه‌ ده‌رئه‌نجامی گرنگی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئابووری ئێران له‌كاتێكدا خۆی ئابووریه‌كه‌ی ئێستا له‌دۆخێكی خراپدایه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە640