تره‌مپ: كاتی هێرش كردنه سه‌ر سوریام دیاری نه‌كردووه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هه‌رگیز نه‌مگوتووه‌و كه‌ی هێرش بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجامده‌درێت".
له تویتێكدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: "ده‌كرێت هێرشی سه‌ر سوریا به‌زوویی ئه‌نجامبدرێت یاخود هه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت".
تره‌مپ راشیگه‌یاند: "هه‌رگیز نه‌مگوتووه كه‌ی هێرش بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجامده‌درێت".
وتوشیه‌تی، "ده‌كرێت زۆر به‌زوویی بێت‌و ده‌شكرێ به‌مزووانه هه‌ر روونه‌دات".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "له‌م ئیداره‌ی مندا، ئه‌مریكا كاری گه‌وره‌ی بۆ له‌نێوبردنی داعش له ناوچه‌كه‌دا كردووه".
دوێنێ چوارشه‌ممه 11-4-2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند: "هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر سوریا‌و، روسیا نابێت ببێته شه‌ریكی ئاژه‌ڵێكی بكوژ كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كوژێت‌و چێژی لێده‌بینێت".
وتیشی، "موشه‌كه‌كان تازه‌و زیره‌كن، روسیا به‌ڵێن ده‌دات هه‌موو موشه‌كه‌كانمان بخاته خواره‌وه كه دێن بۆ سوریا، بۆیه ئاماده‌به".
خوێندراوەتەوە95