به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی: سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رم له‌گه‌ڵ روسیا كۆتایهات
به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی: ده‌مانه‌وێت هه‌ڵه زه‌قه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران راست بكه‌ینه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) ده‌ڵێت: "گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی نه‌رم له‌به‌رامبه‌ر روسیا كۆتایهات‌و له‌مه‌و دوا سیاسه‌تێكی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گرنه به‌ر".
ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتدپرێس، له زاری مایك بۆمبیۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) بڵاویكردۆته‌وه، سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رم له به‌رامبه‌ر روسیا كۆتایهات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابووردوودا روسیا ره‌فتاری دوژمنكارانه‌ی له به‌رامبه‌رمان گرتۆته‌به‌رو ئێمه‌ش ساڵانێكی درێژه له‌به‌رامبه‌ریاندا سیاسه‌تێكی نه‌رممان په‌یڕه‌وكردووه، ئێستا ئیتر ئه‌وه به‌سه‌رچوو.
مایك بۆمبیۆ، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له ستراتیژیه‌تی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكادا هاتووه روسیا مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، به‌ڵام واشنتۆن رێگای دیپلۆماسیه‌تی گرتۆته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی (سی ئای ئه‌ی) ئه‌وه‌شی وتووه، كه‌وا ده‌یه‌وێت هه‌ڵه زه‌قه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران راست بكاته‌وه‌و له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كارده‌كات.
خوێندراوەتەوە116