جیهان

نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ره‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل هه‌ره‌شه‌ی‌ توند له‌ ئێران ده‌كات‌و ده‌ڵێت: " په‌یامێكم بۆ به‌رپرسانی رژیمی ئێران هه‌یه‌، با هێزی ئێمه‌ تاقی نه‌كه‌نه‌وه‌".

بینیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل، به‌ بۆنه‌ی كۆمه‌ڵكوژی یه‌هودییه‌كانی (هۆلۆكۆست)  وتارێكی پێشكه‌ش كردو هه‌ڵوێستی توندی له‌ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌ربڕی‌.

نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێ: " كۆماری ئیسلامی ئێران رژیمێكی توندڕه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان".

 وتیشی‌، "ئه‌و رژێمه‌ به‌ ئاشكرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ده‌یه‌وێت، ده‌وڵه‌تی یه‌هودییه‌كان له‌ناو به‌رێت، واتا ئێمه‌".

سه‌رۆكی ئیسرائیل، هه‌ره‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات‌و ده‌ڵێت: "په‌یامم بۆ به‌رپرسانی ئێران ئه‌وه‌یه‌، با هێزی ئێمه‌ تاقی نه‌كه‌نه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی ئێران، نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێت، كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ واژۆی كرد، له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هێرشكارانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كه‌م بكاته‌وه‌، كه‌چی‌ زۆرتر بووه‌.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ نه‌ته‌نیاهۆ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت، ِۆژی دووشه‌ممه‌ ناوه‌ندێكی سه‌ربازی سوریا بۆردمان كرا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی (ئێران، روسیا‌و سوریا وڵاتی ئیسرائیل)یان تۆمه‌تبار كرد وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و هێرشه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە124