حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن چه‌ند موشه‌كێكی بالیستیان ئاڕاسته‌ی سعودیه كرد
موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن به‌رگری ئاسمانی سعودیه‌وه تێكشكێنراون
سعودیه: دوو فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان تێكشكێنراون
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رگری ئاسمانی سعودیه ئه‌و موشه‌كه بالیستیانه‌ی تێكشكاند‌ووه كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه ئاڕاسته‌ی ریاز‌و جازان‌و نه‌جران كراون.
كه‌ناڵی مه‌سیره‌ی سه‌ر به حوسییه‌كان رایگه‌یاند: وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی سعودیه‌یان له نه‌جران كردو‌وه‌ته ئامانج.
هاوكات عه‌قید تركی مالیكی، له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندوه، هێزی به‌رگری ئاسمانی سعودیه، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆِكه‌وانیان خستو‌وه‌ته خواره‌وه كه ده‌یویست فرۆكه‌خانه‌ی ئابها له پارێزگای عه‌سیر بكاته ئامانج. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی جازانیش فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی بێ فرۆكه‌وان خراوه‌ته خواره‌وه.
له‌م دواییه‌دا هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر سعودیه زیاتر بووه، حكومه‌تی ریاز، كۆماری ئیسلامی ئێران به یارمه‌تیدانی حوسییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.
له ساڵی 2015ه‌وه سعودییه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی سه‌ربازی ده‌كات له دژی حوسییه‌كان‌و پشتیوانی له حكومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات.
خوێندراوەتەوە82