جیهان

ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا هه‌نگاوه‌كانی‌ هێرشی‌ سه‌ر سوریا ده‌ستپێده‌كه‌ن

تیمی‌ تره‌مپ بۆ ئه‌منی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كۆده‌بێته‌وه‌
حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا شێوازی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هێرشه‌ كیمیاویه‌كه‌ی‌ سوریا تاوتوێ ده‌كات


هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا، ده‌ست به‌ هه‌نگاوی‌ كرداری‌ ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر رژێمی‌ سوریا، ئه‌مرۆش له‌ واشنتۆن‌و له‌نده‌ن دوو كۆبو‌ونه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێن.

راگه‌یاندنه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 12-4-2018 تیمی‌ تره‌مپ بۆ كاروباری‌ ئه‌منی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بۆ ده‌ركردنی‌ بڕیارێك له‌سه‌ر سوریا كۆده‌بێته‌وه‌.

سارا سانده‌رز، وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكدا كراوه‌ن، به‌ڵام تره‌مپ بڕیاری‌ كۆتای‌ نه‌داوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، رۆژنامه‌ی‌ تلیگراف بڵاویكرده‌وه‌، تیریزا مای‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا، فه‌رمانی‌ به‌ ژێر ده‌ریاییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد‌ووه‌ ده‌ست به‌ جوڵه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر رژێمی‌ سوریا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا، داوای‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كرد‌ووه‌، بۆ تاوتوێكردنی‌ وه‌ڵامی‌ له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر هێرشه‌ كیمیا‌ویه‌كه‌ی‌ دوما له‌ سوریا.

كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز، پێشبینی‌ كرد‌ووه‌ تیریزا مای‌، داوا له‌ وه‌زیره‌كان بكات ره‌زامه‌ندی‌ بده‌ن له‌سه‌ر به‌شداری‌ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا‌و فه‌ره‌نسا بۆ به‌ ئامانجگرتنی‌ ژێرخانی‌ چه‌كه‌ كیمیاویه‌كانی‌ سوریا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە138