سوریا؛ هێزه‌كانی رژێم غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیان به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كرد
به‌رپرسێكی سه‌ربازی روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری دوما كه دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گرتووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ یوری یڤتو شینكۆ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئاشته‌وایی روسیا له سوریا، رایگه‌یاند: ئاڵای حكومه‌تی سوریا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كانی شاری دوما به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ش غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد‌ووه، له سبه‌ینێوه پۆلیسی سه‌ربازی روسیا له شاره‌كه جێگیر ده‌كرێن.
هاوكات ڤلادیمێر پوزنیخیر، له ئه‌ركانی سوپای روسیا، رایگه‌یاند: یارمه‌تی مرۆیی گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه دانیشتوانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
باسی له‌وه‌شكرد‌ووه، سه‌نته‌ری ئاشته‌وایی روسیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای سوریا، 41 هه‌زار‌و 231 كه‌سیان له دوما برد‌ووه‌ته ده‌ره‌وه كه له نێویاندا 3 هه‌زار‌و 354 چه‌كدار‌و خانه‌واده‌كانیان هه‌بوون.
خوێندراوەتەوە86