تره‌مپ‌و ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فون دۆخی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دۆخی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، نزیك له حكومه‌تی توركیا بڵاویكرد‌ووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ‌و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌ردوو لا دواین پێشهاته‌كانی سوریایان تاوتوێ كرد‌ووه.
له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌وه سێیه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی نێوان دۆناڵد تره‌مپ‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه كه بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌كه‌یان ره‌وشی سوریا بو‌وه.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، له تویتێكدا رایگه‌یاند: به نوێترین‌و زیره‌كترین موشه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوریا‌و ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن. هۆشداریشی دایه روسیا، نه‌بێته شه‌ریكی ئاژه‌ڵێكی بكوژ، كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به چه‌كی كیمیاوی ده‌كوژێت‌و چێژی لێوه‌رده‌گرێت.
خوێندراوەتەوە103