دۆناڵد تره‌مپ: به نوێترین جۆری موشه‌ك هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر سوریا
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "هێرش ده‌كاته سه سوریا به موشه‌كی تازه‌و زیره‌ك".
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11-4-2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر دوما له سوریا رایگه‌یاند: "هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر سوریا‌و، روسیا نابێت ببێته شه‌ریكی ئاژه‌ڵێكی بكوژ كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كوژێت‌و چێژی لێده‌بینێت".
وتیشی، " موشه‌كه‌كان تازه‌و زیره‌كن".
تره‌مپ راشیگه‌یاند: "روسیا به‌ڵێن ده‌دات هه‌موو موشه‌كه‌كانمان بخاته خواره‌وه كه دێن بۆ سوریا، بۆیه ئاماده‌به".
هاوكات، دوای ئه‌م وتانه‌ی تره‌مپ كه له تویتێكدا بڵاویكرده‌وه، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌و موشه‌كانه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی سوریایان بكات، تیرۆرستان بكاته ئامانج نه‌ك حكومه‌تی شه‌رعی سوریا.
ده‌شڵێت: "هه‌ر هێرشێكی واشنتۆن بۆ سه‌ر دیمه‌شق ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه".
لای خۆیه‌وه ڤلادیمێر شامانوڤ سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی روسیا، رایگه‌یاند: ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا.
وتیشی، "ئه‌گه‌ر واشنتۆن هێرش بكاته سه‌ر دیمه‌شق ئه‌وه مۆسكۆ هه‌موو رێكارێكی پێویست ده‌گرێته به‌ر".
خوێندراوەتەوە1149