فڕۆكه‌یه‌كی جه‌زائیری به 200 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه
جه‌زائیر؛ زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كان كه‌سانی سه‌ربازین
فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی جه‌زائیر به 200 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته‌وه خواره‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
ئاژانسی هه‌واڵی جه‌زائیر، بڵاویكرده‌وه، فرۆكه‌كه له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی بوفاریك له به‌رزی 300 مه‌تره‌وه كه‌وتو‌وه‌ته خواره‌وه، به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاگر له فرۆكه‌كه به‌ربووه.
فرۆكه‌كه زیاتر له 200 كه‌سی تێدابووه، زۆربه‌یان كه‌سانی سه‌ربازین‌و ئه‌گه‌ر زۆره سه‌رجه‌میان گیانیان له
ده‌ستدابێت.
بوفاریك، یه‌كێكه شارۆچكه‌كانی ویلایه‌تی به‌لیده‌و 35 كیلۆمه‌تر له جه‌زائیری پایته‌خته‌وه دوره‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی تێدایه.
دوو رۆژه كه‌ش‌و هه‌وای ناوچه‌كه ناجێگیره‌و ره‌شه‌بای توند هه‌یه.
خوێندراوەتەوە681