روسیا: له‌حاڵه‌تی هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانمان له سوریا وه‌ڵامی خێرامان ده‌بێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له په‌رله‌مانی روسیا ئاشكرای ده‌كات، له حاڵه‌تی به ئامانج گرتنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ڵامی خێرایان ده‌بێت.
یه‌ڤگینی سێریبرینكۆڤ، به‌ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی راگه‌یاند: بنكه سه‌ربازیه‌كانی روسیا له حمێمیم‌و ته‌رتوس له سوریا به ته‌واوی پارێزراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نابێت سه‌ربازانی روسیا رو‌وبه‌ڕو‌وی مه‌ترسی ببنه‌وه.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسیا پێشیوایه، ئه‌مریكا له بارودۆخه‌كه تێده‌گات‌و كارێكی له‌و شێوه‌یه ناكات، چونكه روسیا وه‌ڵامی خێرای بۆ هه‌ر هێرشێك ده‌بێت كه بكرێته سه‌ر سه‌ربازه‌كانی له سوریا.
خوێندراوەتەوە308