روسیا هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا له‌باره‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سوریا
نوێنه‌ری روسیا له UN: به‌رپرسیارێتی هه‌ر هێرشێك له دژی سوریا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا
نوێنه‌ری روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوا له ئه‌مریكا ده‌كات د‌ووربكه‌وێته‌وه له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له دژی حكومه‌تی سوریا.
ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له میانی كۆبو‌ونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا، رایگه‌یاند: داواتان لێده‌كه‌م ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پلانه بن، كه له ئێستادا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ره‌كه‌ی روسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هۆشداری دایه ئه‌مریكا له باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له دژی حكومه‌تی سوریا‌و به‌سه‌ركێشی ناوی برد‌و به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانیشی خسته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو دۆناڵدتره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت بۆ سوریا، هه‌روه‌ها جه‌یمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگریش ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی له دژی حكومه‌تی سوریا به دوور نه‌زانی.
خوێندراوەتەوە128