ماكرۆن: فه‌ره‌نسا‌و ئهمریكاو به‌ریتانیا هێرشی سه‌ربازیی تاو‌وتوێ ده‌كه‌ن
فه‌ره‌نسا تاووتوێی هێرشی سه‌ربازی ده‌كات‌و سعودییه‌ش ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه
سوریا؛ فه‌ره‌نسا بژارده‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا تاو‌وتوێ ده‌كات
محه‌مه‌د بن سه‌لمان: ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئاماده‌ین به‌شداری بكه‌ین
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا تاو‌وتوێ ده‌كات‌و سعودییه‌ش ئاماده‌یه به‌شداریی له هه‌ر هێرشێكدا بكات.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: بژارده‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا تاو‌وتوێ ده‌كه‌ین‌و له‌و حاڵه‌ته‌شدا، بنكه كیمیاوییه‌كان یه‌كه‌مین شوێن ده‌بن كه هێرشیان بكرێته سه‌ر.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه له پاریس، ماكرۆن وتی، "له هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر سوریا، بنكه‌و باره‌گاكانی هاوپه‌یمانه‌كانی سوریا كه بریتین له روسیا‌و ئێران هێرشیان ناكرێته‌سه‌ر.
ئاشكراشیكرد، به‌پشت به‌ستن به‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، فه‌ره‌نسا‌و ئهمریكاو به‌ریتانیا سه‌رگه‌رمی تاو‌وتوێ كردنی بژارده‌ی هێرشی سه‌ربازیین بۆسه‌ر سوریا.
لای خۆشیه‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ریاز ئاماده‌یه به‌شداری بكات له‌هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر سوریا.
خوێندراوەتەوە88