توركیا؛ سێ رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیر ده‌كرێن‌و رۆژنامه‌یه‌كیش داده‌خرێت
پۆلیسی توركیا، سێ رۆژنامه‌نوس‌و كارمه‌ندێكی رۆژنامه‌ی دیموكراسی ئازادیخوازی ده‌ستگیركرد‌و رۆژنامه‌كه‌شی داخست.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، حكومه‌تی توركیا، به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان، سێ رۆژنامه‌نوسی سه‌ر به رۆژنامه‌ی دیموكراسی ئازادیخوازی (ئۆزگور لوكچو دیموكراسی) سه‌ر به پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان‌و كارمه‌ندێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی ده‌ستگیركردو‌وه.
پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیرابوون‌و دواتر ئازاد كران.
گرتن‌و زیندانیكردنی رۆژنامه‌نوسان له توركیا گه‌یشتو‌وه‌ته ئاستێك، رێكخراوه جیهانییه‌كان به گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نووسان ناوی توركیا ده‌به‌ن.
خوێندراوەتەوە77