جیهان

به‌ریتانیا: روسیا به‌رگری‌ له‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌ UN: روسیا له‌ پێناوی‌ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ڤیتۆی به‌كارهێنا

به‌ریتانیا روسیا به‌ به‌رگریكردن له‌ حكومه‌تی‌ سوریا تۆمه‌تبارده‌كات، چینیش پشتیوانی‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ دوما له‌ سوریا ده‌كات.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش نه‌یتوانی‌ هیچ بڕیارێك له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ غوته‌ی‌ رۆژهه‌ڵات به‌گشتی‌‌و به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ دوما ده‌ر بكات، كارین پێرس، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی‌ به‌ریتانیا، له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، روسیای‌ به‌ به‌رگریكردن له‌به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تباركرد.

پێرس رایگه‌یاند: روسیا له‌ پێناو مانه‌وه‌ی رژێمی سوریا ئه‌و ڤیتۆیه‌ی به‌كارهێناوه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ نوێنه‌ری چین له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای كرد، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه‌و بابه‌تیانه‌ی سه‌ربه‌خۆ بكرێت، له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ سوریا. داواشیكرد قه‌یرانی سوریا به‌ رێگه‌ی‌ سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە80