نیویۆرك؛ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌یتوانی له‌باره‌ی دۆخی سوریا بڕیار بدات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش؛ روسیا ڤیتۆی پڕۆژه بڕیارێكی ئه‌مریكای كرد
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش؛ پرۆژه بڕیارێكی روسیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه
سوریا؛ جیهان چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی كۆشكی سپیه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێنا له ده‌ركردنی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له شارۆچكه‌ی دوما له‌سوریا.
له‌كۆبو‌ونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، روسیا مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا له دژی پرۆژه بڕیارێكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵێنه‌وه‌ی بێ لایه‌ن له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له شارۆچكه‌ی دوما له سوریا.
هه‌رچه‌ند 12 وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگیان به پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له روسیا‌و بۆلیڤیا ده‌نگیان پێ نه‌داو چینیش به‌شداری له ده‌نگدانه‌كه‌دا نه‌كرد.
هه‌رله كۆبو‌ونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تیدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه بڕیارێكی روسیا ره‌تكرایه‌وه سه‌باره‌ت به ناردنی لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی بۆ شارۆچكه‌ی دوما به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌و ناوچه‌یه.
دوای شكستهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، جیهان چاوه‌ڕوانه بزانێت كاردانه‌وه‌ی كۆشكی سپی چی ده‌بێت.
خوێندراوەتەوە91