ڕوسیا ڤیتۆی له دژی پرۆژه بڕیاری لێكۆڵینهوه له بهكارهێنانی چهكی كیمیایی بهكارهێنا
رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ڤیتۆی لەدژی ئهو پڕۆژە بڕیارە بەکارھێنا کە داوای پێکھێنانی میکانیزمێکی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی بەکارھێنەرانی چەکی کیمیایی لە سووریا دەکات.
هاوكات نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕایگەیاند، ڕوسیا بۆ بەرگریکردن و مانەوەی ڕژێمی سوریا ئەو ڤیتۆیەی بەکارهێناوە.
نوێنەری چینیش لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە و بابەتیانەی سەربەخۆ بکرێت، سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە سوریا.
خوێندراوەتەوە472