سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ یه‌كه‌مجار قسه له‌سه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات
سه‌رۆكی كۆریای باكور راپۆرتێكی بۆ گه‌وره به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی به‌رزكردوه‌ته‌وه
كیم جونگ ئۆن، سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، سه‌رۆكی كۆریای باكور راپۆرتێكی بۆ گه‌وره به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا بارودۆخی نیمچه دورگه‌ی كۆریا و ئاسۆی گفتوگۆكردنی نێوان كۆریا و ئه‌مریكای رونكردوه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی كۆریا دوای ئه‌وه‌دێت، رۆژی دووشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌مانگی ئایار یاخود حوزه‌یرانی داهاتوو دیداری مێژوویی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ئه‌نجامده‌دات.
خوێندراوەتەوە465