كۆریای باشور نیگه‌رانه له‌هێرشه كیمیاویه‌كه‌ی دوما
كۆریای باشور به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور ئیدانه‌ی هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات كه چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، هاوكات نیگه‌رانیی حكومه‌تی سیئۆلی پیشاندا له‌و باره‌یه‌وه وتیشی، ئه‌و هێرشه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی.
حكومه‌تی كۆریای باشور نیگه‌رانیی قوڵی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌به‌ركاهێنانی چه‌كی كیمیاوی ده‌كه‌ن له‌شارۆچكه‌ی دومای سوریا له‌حه‌وتی نیسان، كه بوه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی سڤیل.
حكومه‌تی كۆریای باشور به‌توندی ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی ده‌كات، به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی ناكرێت له‌هه‌ر بارودۆخێكدا چاوپۆشیی له‌و كاره بكرێت.
خوێندراوەتەوە138