ئوسترالیا بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی عێراق ده‌دات
حكومه‌تی ئوسترالیا، بڕیاریدا به وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێكی تایبه‌تی وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی په‌نابه‌راندا.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی گاردیان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئوسترالیا بڕیاریداوه په‌نابه‌رانی هه‌شت وڵات له‌نێویشیاندا عێراق وه‌ربگرێت، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆنگۆی دیموكرات، ئه‌فغانستان، ئه‌ریتریا، ئه‌سیوبیا، میانمار، بهۆتان‌و سوریاش له نێو لیسته‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیادان.
بڕیاره‌كه‌ی ئوسترالیا ئه‌و په‌نابه‌رانه ناگرێته‌وه كه بیانه‌وێت به قاچاغ روو له ئوسترالیا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێشه‌نگی ده‌درێت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی عێراق كه ژن‌و منداڵن‌و له لوبنان‌و توركیا ماونه‌ته‌وه.
خوێندراوەتەوە1023