سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ یه‌كه‌مجار قسه له‌سه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات
كیم جونگ ئۆن، سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، سه‌رۆكی كۆریای باكور راپۆرتێكی بۆ گه‌وره به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا بارودۆخی نیمچه دورگه‌ی كۆریاو ئاسۆی گفتوگۆكردنی نێوان كۆریاو ئه‌مریكای تێدا رونكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی كۆریا دوای ئه‌وه دێت، رۆژی دووشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌مانگی ئایار یاخود حوزه‌یرانی داهاتوو دیداری مێژوویی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن ئه‌نجام ده‌دات.
خوێندراوەتەوە86