جیهان

نیۆرك؛ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی‌ دوما له‌ نیۆرك ده‌ستی‌ پێكرد.

كۆشكی‌ سپی‌ رایگه‌یاند: روسیا پابه‌ند نه‌بو‌وه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كانی‌و، سوریاش ناتوانێت هێرشی‌ كیمیایی ئه‌نجامبدات به‌بێ‌ پشتیوانی‌ روسیا‌و ئێران.

كۆشكی‌ سپی‌ راشیگه‌یاند: هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د له‌ دوما هاوشێوه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ پێشوتری‌ بو‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ دیمستۆرا، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: دۆخی‌ سوریا مه‌ترسیداره‌و ره‌نگه‌ ر‌ووبه‌ڕو‌وبو‌ونه‌وه‌ی‌ تری‌ لێبكه‌وێته‌وه‌‌و پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی‌ سوریا بدۆزێته‌وه‌.
وتیشی‌، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش رێگایه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی‌ كیمیایی له‌ سوریا دابنێت‌و پێویستیشه‌ لایه‌نه‌كان له‌ سوریا دان به‌خۆیاندا بگرن‌و د‌ووركه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر به‌ریه‌ك كه‌وتنێك.

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتیشی‌، داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م له‌ سوریا دو‌وركه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر كارێكی‌ نا مرۆڤانه‌و پێشێلكردنی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

فاسیلی‌ نبینزیا، نوێنه‌ری‌ روسیا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش رایگه‌یاند: پاریس‌و له‌نده‌ن پشتی‌ واشنتۆن ده‌گرن بۆ دژایه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ روسیا له‌ سوریا.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ بیسه‌لمێنێت غاز له‌ دوما به‌كارهاتبێت‌و وڵاتانی‌ خۆرئاوا دژایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بیڕوخێنن

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە82