جیهان

حه‌سه‌ن رۆحانی‌: ئه‌مریكا شكستیهێناوه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌

حه‌سه‌ن رۆحانی‌: ئه‌مریكا چه‌ندین ملیار دۆلاری‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خه‌رجكرد‌ووه‌
حه‌سه‌ن رۆحانی‌: ئێران پابه‌ندی‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌ 


حه‌سه‌ن رۆحانی‌، سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران، هێرشی‌ توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكاو به‌ هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتنامه‌ی‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ نێوان تاران‌و وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك تۆمه‌تباری‌ ده‌كات.

 له‌ وته‌یه‌كدا، له‌ رۆژی‌ نیشتیمانی‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران رۆحانی‌ وتی‌، ئه‌مریكا چه‌ندین ملیار دۆلاری‌ بۆ سه‌ر نه‌كه‌وتنی‌ رێككه‌وتنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ خه‌رجكرد، به‌لاَم هه‌وڵه‌كه‌ شكستی‌ هێناوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، تاران هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن یان شكستی‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ به‌هه‌ند وه‌رگرتوه‌‌و وڵاته‌كه‌ی‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌وه‌، هیچ كاتێكیش ده‌ستپێشخه‌ر نابێت له‌ پێشێلكردنی‌ خاڵه‌كانی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە157