رووسیا: ده‌بێت توركیا عه‌فرین راده‌ستی حكومه‌تی سوریا بكات
سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: باشترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عه‌فرین ئه‌وه‌یه، توركیا عه‌فرین راده‌ستی حكومه‌تی سوریا بكات.
سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ رایگه‌یاند: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌رگیز نه‌یوتوه، ده‌یانه‌وێت عه‌فرین داگیربكه‌ن.
به وته‌ی لاڤرۆڤ، بابه‌تی عه‌فرین له دانیشتنی سێ قۆڵی پوتین‌و ئه‌ردۆغان‌و رۆحانیدا تاووتوێكراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی، مۆسكۆ خوازیاره توركیا عه‌فرین راده‌ستی دیمه‌شق بكات دوای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.
رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، توركیا هێرشی كرده سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، روسیا سه‌ربازه‌كانی له‌و كانتۆنه كێشایه‌وه‌و رێگه‌یدا به ئه‌نقه‌ره بواری ئاسمانی سوریا به‌كاربهێنێت. دوای 58 رۆژ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ شه‌رڤانان، توركیا شاره‌كه‌ی داگیركرد.
خوێندراوەتەوە667