سوریا؛ هێرشه كیمیاییه‌ی شارۆچكه‌ی دوما جموجولێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروستكردووه
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: هێرشی سه‌ربازی له سوریا به‌دوور نازانین
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند سوریا تاووتوێ ده‌كه‌ین
روسیا به‌رده‌وامه له‌پشتیوانیكردن له به‌شار ئه‌سه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما بسه‌لمێنێت
سیرگێی لاڤرۆڤ: بۆردومانكردنی فرۆكه‌خانه‌ی تیفۆر له‌لایه‌ن ئیسرا ئیله‌وه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره
هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی دوما، جموجولێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروستكردووه، به جۆریك دۆخه‌كه به‌ره‌و پێكدادانی سه‌ربازی هه‌نگاو ده‌نێـت. ئه‌مریكا هه‌موو بژاره‌كان به‌دوورنازانێت‌و به‌ریتانیا به نیازه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره له‌گه‌ل هاوپه‌یمانه‌كانی تاوتوێ بكات. روسیاش وه‌كو هه‌میشه به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دو چین‌و ئێرانیش بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه.
هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی دوما، كه كوژرانی 60 كه‌سی لێكه‌وته‌وه جارێكی تر ده‌رگای له به‌رده‌م به‌ریه‌ككه‌وتنی زلهێزه‌كاندا كرده‌وه، به‌جۆرێك ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌كانی به ته‌واوی توڕه‌و نیگه‌رانن.
به‌كارهێنانی هێز له‌دژی حكومه‌تی سوریا به‌دوور نازانن روسیاش به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی سوریا، چین‌و ئێرانیش تا ئێستا بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه به‌تویتێكی دۆناڵد تره‌مپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد، توڕه‌بو‌ونی تره‌مپ گه‌یشته ئاستێك، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباركردنی حكومه‌تی سوریا به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، به‌شار ئه‌سه‌دی به ئاژه‌ڵ ناوبرد، روسیا‌و ئێرانیشی به‌پشتیوانیكردنی تۆمه‌تباركردو هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد مۆسكۆ‌و تاران له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتیوانیه‌ی ئه‌سه‌د باجی گه‌وره ده‌ده‌ن.
كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئێستادا گه‌یشتۆته ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێز له دژی حكومه‌تی سوریا ده‌ڵێت: "هیچ بژاره‌یه‌ك به دوور نازانین".
هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نساش به‌رامبه‌ر حكومه‌تی سوریا تونده.
تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان تاووتوێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی دوما ده‌كه‌ن، مای داوای سزادانی ئه‌و لایه‌نانه‌شی كرد كه پشتیوانی له رژێمه‌كه‌ی به شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
فه‌ره‌نساش هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو پێیوایه رژێمی ئه‌سه‌د، چه‌كی كیمیایی له‌دوما به‌كارهێناوه. له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاَته داوای كۆبو‌ونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كرد.
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، روسیا به‌رده‌وامه له‌پشتوانیكردنی حكومه‌تی سوریا، له‌نوێترین لێدوان له‌باره‌ی دۆخی دوما، سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاَته به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و ناوچه‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوان‌و كاردانه‌وه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاووتوێی بارودۆخی سوریا ده‌كات، به‌ڵام به تێڕوانین له‌كۆبو‌ونه‌وه‌كانی پێشوو و ناكۆكیی وڵاتانی خاوه‌ن ڤیتۆ، پێناچێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش ئه‌نجامی هه‌بێت‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رێكبكه‌ون له‌سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به هێرشه كیمیاییه‌كانی سوریا.
پێشهاته‌كانی سوریا جموجۆلێكی خێرای خستو‌وه‌ته ناو گۆره‌پانی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جۆرێك له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كراوه له نێوان سه‌رۆك‌و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی زلهێزو وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار به‌دۆسیه‌ی سوریا.
بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆریش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیله‌وه، هێنده‌ی تر مشتومڕی زلهێزه‌كانی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا گه‌رمكردوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی روسیا ئه‌و هێرشه‌ی به‌پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ناوبرد.
خوێندراوەتەوە288