جیهان

تره‌مپ: له‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوودا بڕیار له‌باره‌ی‌ سوریاوه‌ ده‌ده‌م

دۆناڵد تره‌مپ: له‌ ره‌وشی‌ شارۆچكه‌ی‌ دوما ده‌كۆڵینه‌وه‌
دۆناڵد تره‌مپ: ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ خه‌ڵكی‌ لێقه‌وماوی‌ دوما بكه‌ین


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌و له‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتو‌ودا بڕیار له‌باره‌ی‌ سوریاوه‌ ده‌دات.

وتیشی‌، وڵاته‌كه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ ره‌وشی‌ شارۆچكه‌ی‌ دوماو رێگا نادات كارێكی‌ دڕنده‌ی‌ له‌و شێوه‌یه‌ به‌بێ‌ سزادانی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌رپرسیارن تێپه‌ڕبێت.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ مرۆڤایه‌تییه‌وه‌، ئێمه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین له‌باره‌ی‌ مرۆڤایه‌تییه‌وه‌، نابێت رێگه‌بدرێت ئه‌و كاره‌ روبدات. 

راشیگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌و كرده‌وه‌ به‌ربه‌رییه‌ ده‌كۆڵینه‌وه‌‌و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ین‌و هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستی‌ یارمه‌تی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ درێژبكه‌ین له‌وێن، به‌لاَم كارێكی‌ زۆر قورسه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌و كه‌سانه‌وه‌ بكرێت كه‌ له‌وێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ ئه‌وێ‌ هه‌ر هێرشیان نه‌كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر، به‌ڵكو گه‌مارۆش دراون، وه‌كو ده‌زانن رێگه‌ نادرێت لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت له‌ روداوه‌كه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، وا بانگه‌شه‌ده‌كرێت لایه‌نێكی‌ تر هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ر لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌ بێت، ئه‌گه‌ر روسیا بێت، ئه‌گه‌ر سوریا بێت، ئه‌گه‌ر ئێران بێت، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مو‌ویان بن به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌وا ئێمه‌ له‌و ره‌وشه‌ ده‌كۆڵینه‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌زانین كێ‌ به‌رپرسیاره‌ له‌و كاره‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە601