جیهان

رۆیته‌رز: كۆریای‌ باكور رازی‌ بو‌وه‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا له‌چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ دابماڵرێت

به‌رپرسێكی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ یه‌كه‌م جار كۆریای‌ باكور ئاماده‌یی‌ پیشانداوه‌ له‌سه‌ر داماڵینی‌  نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا  له‌چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌.  

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، له‌زاری‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌  ئه‌مریكا بڵاویكردو‌وه‌ته‌وه‌، به‌م دواییانه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكاو كۆریای‌ باكور به‌نهێنی‌ چه‌ند دیدارو كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌كیان كردوه‌.

له‌و دیدارانه‌دا پیۆنگ یانگ، راشكاوانه‌ ئاماده‌یی‌ پیشانداوه‌ بۆ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ نێوان كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكورو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا. 

هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌رپرسانی‌ كۆریای‌ باكور رازییبوون له‌و دیداره‌ی‌ كیم جۆنگ ئون‌و دۆناڵد تره‌مپدا باس له‌دۆسیه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ پیۆنگ یانگ بكرێ‌و تاوتوێی‌ ئه‌وه‌ بكرێت، نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا به‌تاڵ بێت له‌چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌، دیدارو په‌یوه‌ندیه‌كانی‌  واشنتۆن‌و پیۆنگ یانگ له‌قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تایدایه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە588