دوما: چه‌كدارانی سوپای ئیسلام ده‌گوزارێنه‌وه بۆ جه‌رابلس
چه‌كدارانی سوپای ئیسلام له‌دوما له‌گه‌ڵ روسیا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن
له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دیله‌كانی سوپای سوریا، ڕێگه به چه‌كدارانی سوپای ئیسلام و خێزانه‌كانیان ده‌درێت له‌شارۆچكه‌ی دومای دوا پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌غوته‌ی ڕۆژهه‌لاَت بچنه ده‌ره‌وه.
حكومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی سوپای ئیسلام له‌دوما له‌گه‌ڵ روسیا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن، به‌و پێیه‌ش خۆیان و خێزانه‌كانیان له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا به پاس ده‌گوازرێنه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی جه‌رابلسی باكوری سوریا.
دوای ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی حكومه‌تی سوریا، چه‌ند پاسێك چونه‌ته شارۆچكه‌ی دوماوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر دانوستانه‌كانی سوپای ئیسلام له‌دوما له‌گه‌ڵ روسیا و سوریا شكستیهێنا به‌هۆی هه‌ندێك ورده‌كاریی و رێوشوێنی ئه‌و خاڵانه‌ی بڕیاربوو له‌سه‌ری رێكبكه‌ون به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ی چه‌كی گروپه‌كه‌وه، هه‌ر بۆیه له‌دوو ڕۆژی رابردوودا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی سوپای سوریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كه ده‌ستیپێكرد.
خوێندراوەتەوە300