پیۆنگیان ئاماده‌ی نیشانداوه بۆ كۆبووه‌نه‌وه كیم جۆنگ ئون له‌گه‌ڵ تره‌مپ
كۆریای باكور ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی نیمچه دورگه‌ی كۆریا دوور بێت له‌چه‌كی ئه‌تۆمیی
به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ یه‌كه‌م جار كۆریای باكور ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی نیمچه دورگه‌ی كۆریا دوور بێت له‌چه‌كی ئه‌تۆمیی.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌م دواییانه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور به‌نهێنی چه‌ند دیدار و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، له‌و دیدارانه‌دا پیۆنگ یانگ راشكاوانه ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ كۆبونه‌وه‌ی باڵای نێوان كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
خوێندراوەتەوە253