وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌ستله‌كارده‌كێشیته‌وه
ئه‌مڕۆ وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
به‌ر له‌ده‌ستبه‌كاربوونی ڕاوێژكاری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
سارا سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد: ئه‌مڕۆ مایكڵ ئانتن، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا ده‌ستله‌كارده‌كێشیته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ جۆن بۆڵتن، وه‌ك ڕاوێژكار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئانتن ئه‌نجامداوه و سوپاسی خزمه‌ته‌كانی كردووه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا.
مایكڵ ئانتن له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جورج بوشه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكایه، له ماوه‌ی ساڵێكیشدا 16 به‌رپرسی باڵای ناو كۆشكی و ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه یان دوورخراونه‌ته‌وه، له دیارترینی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ش دوو ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه.
خوێندراوەتەوە239