هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای سوریا له‌حومس
سوریا و روسیا: دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه
سوریا و روسیا: دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه
سوریا و روسیا رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ته‌یفور له‌شاری حومس، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئیسرائیل ئه‌نجامیانداوه.
ئاژانسی ئینته‌رفاكس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای روسیاوه بڵاویكرده‌وه، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئیسرائیلی جۆری ئێف 15 هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و هه‌شت موشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كردوه، به‌ڵام به‌رگرییه ئاسمانیه‌كانی سوریا پێنج له‌و موشه‌كانه‌یان خستوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوریاش ئه‌و زانیاریانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل ئاسمانی لوبنانیان به‌زاندوه‌و له‌وێوه موشه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه كردووه.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیلیش رایگه‌یاند، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ناده‌ن.
پێشتریش هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام دابێت.
خوێندراوەتەوە1137