جیهان

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌سوریا ده‌كات وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بداته‌وه‌ له‌باره‌ی هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی دۆماوه‌

بەڵگە هەیه‌ لەسەر ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە لە شاری دۆما‌

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەڵگە هەیه‌ لەسەر ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە لە شاری دۆمای گەمارۆدراو کە لەژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە، هەروەها داوای وەڵامدانەوەیەکی خێرای نێودەوڵەتیشیان کردووه‌.

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ده‌ڵێت، بەڵگەکان ئاماژە بە هێرشێکی دیکەی کیمیایی دەکەن کە ڕژێمی سوریا ئەنجامی داوە، بابەتی بەردەوامبوونی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەتایبەت دژی هاوڵاتیانی مەدەنی جێی نیگەرانییەکی زۆرە.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، یەکێتی ئەوروپا بەتوندی سەرکۆنەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات و داوای وەڵامدانەوەیەکی خێرا دەکات لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

یەکێتی ئەوروپا داواشی لە ڕوسیا و ئێران کرد دەسەڵاتەکانیان بەسەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بەکاربهێنن بۆ ئەوەی نەهێڵن هێرشی دیکەی کیمایی ڕووبدات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە164