سه‌رچاوه‌كان باس له كۆمه‌ڵكوژیی ده‌كه‌ن له دوما
روانگه‌ی سوری: چه‌ند كه‌سێك دووچاری هه‌ناسه توندیی بو‌ون
ئه‌مریكا: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێی هه‌بێت
چالاكوانان ئاشكرایانكرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای سوریا به گازی كوشنده بۆردومانی شارۆچكه‌ی دومای غوته‌ی كردووه، به‌و هۆیه‌وه 150 كه‌س كوژراون‌و سه‌دان كه‌س برینداربوون.
روانگه‌ی سوری، بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به ده‌یان كه‌س به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه كه چه‌ندین منداڵیان تیادایه، دووچاری هه‌ناسه توندیی‌و خنكان بو‌ون، 11 كه‌سیش كه چوار منداڵیان تیادایه، به‌و هۆیه‌وه مردوون.
هاوكات تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ناوچه‌كه هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه، سوپای سوریا به گازی كوشنده بۆردومانی ناوچه‌ی دومای كردووه، به‌ڵام هه‌ر زوو حكومه‌تی سوریاش هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دڵنیاببنه‌وه هێرشی كیمیاوی له دوما ئه‌نجام درابێت، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێی هه‌بێت، داوای له روسیاش كرد، چیتر پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د نه‌كات.
خوێندراوەتەوە82