جیهان

ئه‌ڵمانیا: كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێلێك خۆی‌ كرد به‌ناو ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی‌ سڤیلدا

پۆلیس: له‌و رووداوه‌دا 3كه‌س كوژران‌و ژماره‌یكی‌ زۆریش برینداربوون 
ئه‌ڵمانیا: رووداوه‌كه‌ له‌شاری‌ مونسته‌ری‌ رۆژئاوای‌ ئه‌و وڵاته‌ روویدا


له‌شاری‌ مونسته‌ری‌ رۆژئاوای‌ ئه‌ڵمانیا، كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێل خۆی‌ كرد به‌ناو ژماره‌یه‌ك سڤیلدا، به‌و هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران‌و زیاتر له‌ 20 كه‌سیش برینداربوون. 

هه‌ربه‌رت رۆیل، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ نۆرد راین فستفالیای‌ رۆژئاوای‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌ كاتێكدا چه‌ندین كه‌سی‌ سڤیل له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كانی‌ شاری‌ مونسته‌ر دانیشتبو‌ون، كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ ڤان خۆی‌ كردووه‌ به‌ نێویاندا. 

 وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ نۆرد راین فستفالیای‌ رۆژئاوای‌ ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ كردووه‌ به‌ ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه‌و هیچ باكگراوه‌ندێكی‌ ئیسلامی‌ نه‌بووه‌.

ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ جۆری‌ ڤان بووه‌و، شۆفێره‌كه‌ هیچ پێشینه‌یه‌كی‌ تری‌ نیه‌‌و، دوای‌ رووداوه‌كه‌ش خۆیكوشتووه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە77