جیهان

كۆشكی‌ سپی‌: سزاكان كاریگه‌ریی‌ نابێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا

كۆشكی‌ سپی‌: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دیداری‌ تره‌مپ و پوتین ‌

كۆشكی‌ سپی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و سزایانه‌ی‌ دوێنێ هه‌ینیی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و خاوه‌نكاری‌ ڕوسیادا سه‌پاندی‌، كاریگه‌ریی‌ نابێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات. 


ساره‌ سانده‌رز وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێكخستنی‌ كۆبونه‌وه‌و دیداری‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو ڤلادیمێر پوتینی‌ سه‌رۆكی‌ ڕوسیا. 


وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ڕاشیگه‌یاند، سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی‌ باشی‌ له‌گه‌ڵ روسیا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و خواسته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ی‌ روسه‌كانه‌وه‌. 


ڕۆژی‌ هه‌ینیی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا سزای‌ سه‌پاند به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر به‌رپرس و خاوه‌نكارو سه‌رمایه‌داری‌ ڕوسیادا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە216