جیهان

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا: وه‌ڵامی‌ توندمان بۆ ڕێوشوێنه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌بێت

باڵیۆزخانه‌ی‌ ڕوسیا له‌ واشنتۆن: ئه‌مریكا هه‌وڵ بۆدابه‌شكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ڕوسیا ده‌دات‌

له‌سه‌ر سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسی‌ وڵاته‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا وه‌ڵامی‌ توندی‌ ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ڕوسیاش له‌واشنتۆن پێیوایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ واشنتۆن و مۆسكۆ ده‌گه‌یه‌نێت.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا ڕایگه‌یاندوه‌،به‌توندی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و رێوشوێنه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه‌ ته‌ئكیدشی‌ كردوه‌ته‌وه‌ هیچ فشارێك ناتوانێـت كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ ڕوسیا دروست بكات.


هاوكات باڵیۆزخانه‌ی‌ روسیا له‌ واشنتۆن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌، ئه‌و سزا نوێیانه‌ی‌ ئه‌مریكا زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ واشنتۆن و مۆسكۆ ده‌گه‌یه‌نێت.


ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی‌ سه‌پاندنی‌ ئه‌و سزایه‌وه‌ هه‌وڵ بۆدابه‌شكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ڕوسیا ده‌دات.


ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ ئه‌مریكا سزای‌ به‌سه‌ر 7 ده‌وڵه‌مه‌ند و 17 به‌رپرسی‌ باڵای‌ ڕوسیادا سه‌پاند.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1164