جیهان

فەلەستین؛ لەخۆپیشاندانەكەی كەرتی غەزەدا 10 كەس كوژران

سەرچاوە تەندروستیەكان؛ لە خۆپیشاندانەكەی كەرتی غەزەدا زیاترلە هەزاركەس برینداربوون 

ژمارەی ئەو فەلەستیانیانەی كەلە خۆپیشاندانەكەی دوێنێی كەرتی غەزەدا كوژران گەیشتە 10 كەس.

ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری چەند سەرچاوەیەكی تەندروستی فەلەستینەوە بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دوو برینداری خۆپیشاندانەكەی دوێنێی كەرتی غەزە گیانیان لەدەستدا كەیەكێكیان ڕۆژنامەنوسە.

بەوتەی ئەوسەرچاوانە،  ژمارەی  ئەوكەسانەی لەخۆپیشاندانەكەی دوێنێدا بوونە قوربانی گەیشتە 10 كوژراو و هەزارو 354 بریندار.

لای خۆشیەوە دەسەڵاتداری فەلەستین ئیدانەی كوشتنی خۆپیشاندەرانی كەرتی غەزەی كردو داوای لە نەتەوە یەكگرتوەكان و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی  و یەكێـتی ئەوروپا كرد كاری بەپەلە بكەن  بۆ ڕاگرتنی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەرخۆپیشاندەرانی كەرتی غەزە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە78