جیهان

فڕۆكە جەنگییەكانی سوریا دوا ناوچەی غوتە بۆردومان دەكەن

ڕوانگەی سوری: پێنج منداڵ لەنێو كوژراوەكاندایە 

فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای سوریا بۆردومانی چڕی شارۆچكەی دومایان كرد لەغوتەی ڕۆژهەڵات، ڕوانگەی سوریش دەڵێت پێنج منداڵ لەنێو كوژراوەكاندایە. 


سەرچاوە سەربازیی و میدیاییەكان باس لەوە دەكەن گفتوگۆ و دانوستانی نێوان سوپای سوریاو سوپای ئیسلام لەشارۆچكەی دوما كە دوا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی گروپی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریایە لە غوتە شكستیهێناوە، هەر بۆیە هێزەكانی سوریا گەمارۆی شارۆچكەكەیان داوەو داوای چونە دەرەوەی چەكدارەكان دەكەن. 

میدیاكانی سوریا ڕایانگەیاندووە، هێزەكانی گاردی كۆماری لەشارۆچكەی دوما پێشڕەوییان كردووە. 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگیەكانی سوریا بەدەیان جار بۆردومانی شارۆچكەی دومایان كردووە. 

ڕاشیگەیاندووە بەهۆی بۆردومانەكانەوە چەندین كەسی سڤیل كوژراون و برینداربوون،پێنج لەكوژراوەكانیش منداڵن. 

چەند ڕۆژی ڕابردوو بەپێی ڕێككەوتنێك دەیان هەزار خێزانی شارۆچكەی دومایان بەجێهێشتوە. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە97