وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا: وەڵامی توندمان بۆ ڕێوشوێنەكانی ئەمریكا دەبێت
لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەك دەوڵەمەند و بەرپرسی وڵاتەكەیدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وەڵامی توندی ئەمریكا دەداتەوە باڵیۆزخانەی ڕوسیاش لەواشنتۆن پێیوایە ئەو هەنگاوە زیانێكی گەورە بە پەیوەندیەكانی واشنتۆن و مۆسكۆ دەگەیەنێت.
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڕایگەیاندوە،بەتوندی وەڵامی ئەو رێوشوێنەی ئەمریكا دەدەنەوە تەئكیدشی كردوەتەوە هیچ فشارێك ناتوانێـت كاریگەری لەسەر سیاسەتی ڕوسیا دروست بكات.
هاوكات باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنتۆن لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە، ئەو سزا نوێیانەی ئەمریكا زیانێكی گەورە بە پەیوەندیەكانی واشنتۆن و مۆسكۆ دەگەیەنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەمریكا لە رێگەی سەپاندنی ئەو سزایەوە هەوڵ بۆدابەشكردنی كۆمەڵگەی ڕوسیا دەدات.
ئەوەلە كاتێكدایە دوێنێ ئەمریكا سزای بەسەر 7 دەوڵەمەند و 17 بەرپرسی باڵای ڕوسیادا سەپاند.
خوێندراوەتەوە84